ترامپ هێرش دەکاتە سەر بایدن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، بەهۆی کشانەوەی لە ئەفغانستان.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، بەهۆی کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان هێرش دەکاتە سەر جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا.

ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بە بۆنەی بیستەمین ساڵیادی هێرشەکەی 11ی سێپتێمبەر، هەروەها بەدوایدا کە کشانەوەکە هات ترامپ پەیامەکە دەنێرێت.

سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، بیستەمین ساڵیادی 11ی سێپتێمبەری بە ڕۆژێکی خەمبار ناوبرد، وتی ئەم رۆژە بۆ ئەمریکا خەمێکی گەورەیە.

هەروەها کۆتایی هێنانی جەنگی ئەمریکاشی لە ئەفغانستان، بەو شێوەیە هەر بە بارودۆخێکی ناخۆش و خەمبار ناوبرد.

ترامپ دەربارەی بایدن وتی، سەرۆکی وڵاتەکەمان وەک گەمژەیەک دەستی بە کارەکانی کرد، نابێت ڕێگە بەم ڕووداوانە بدات، بە پلانی لاواز و خراپ و گەورە ناتوانێت لەوە تێبگات کەچی ڕوودەدات.

وتیشی ئیدارەی بایدن بێ دەسەڵاتە، لە شکست خواردن و شەرمەزاری دەترسێت، دەیەوێت هەموو ڕووداوەکان داپۆشێت.

لە کۆتاییدا، ترامپ نیگەرانی خۆی سەبارەت بە مردنی 13سەربازەکەی ئەمریکای لە کابول لە کاتی گواستنەوەکەدا دەربری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا