ڕاگەیەندراوێک لە یەکێتی و پارتییەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی  دیکەش  هەنگاوی کرداری بنرێت  بۆ بەپیرەوەچوونی ئەودەستپێشخەرییەو ناوماڵی کوردستانی  ڕێکبخرێتەوە  ولاپەرەیەکی  نوێ لە کۆی پەیوەندیەکان بکرێتەوە.

ئەوەش هاتووە، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات  بۆ پەسەند کردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەى  تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی  نۆیەم و هەردوو مەکتەبی سیاسی  بە تەواوی پشتیوانی  لێ دەکەن.

هاوکات، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەردوو لا پەرۆش و هاوڕا بوون  لەسەر بەهێزکردنی  قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان  و پەرەپێدانی  پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی  پارلەمانی کوردستان  لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا .

ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا خوازیاری ئەوەین کە هەموو لایەک هاوکار بن لەبەردەوامی  کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەهێشتنی کەلێنەکانی رابووردوو .

لە کۆتایشدا ئەوە خراوەتەڕوو، هەردوو لا بڕیارماندا وەک  یەک تیم کار بکەین و  زنجیرەیەک کۆبونەوەی دیکەش  ئەنجامبدرێ  بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسیەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبونەوەی  ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەیە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا