پەیامێك لە نێچیرڤان بارزانیەوە: پابەندی رێككەوتنەكان بن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رێورەسمی دەرچوونی خولی پێنجەمی زانكۆی ئەمەریكی دووپاتیكردەوە، تەنیا بە یەكگرتوویی دەتوانین پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەین و لەبارەی گۆڕانكارییەكی ئەم دواییەی بودجەی فیدراڵی، روونیكردەوە، پێویستە هەموو لایەنەكان پابەندی رێككەوتننامەكان بن.

رۆژی یەكشەممە 28_5_2023 لە رێورەسمی ئاهەنگی خولی پێنجەمی دەرچووانی زانكۆی ئەمەریكی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و پیرۆزبایی لە دەرچووان و كەسوكاریان و مامۆستایانی زانكۆكە و دەستەی ئەمیندارانی زانكۆی ئەمەریكی كوردستان كرد.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وتارەكەیدا لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە، پەیامی ئاراستەی هەموو لایەنەكان كرد و رایگەیاند، دوای رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەموو لایەك دركی بەو سەقامگیرییە كرد، كە هاتە ئاراوە، بەڵام هەندێك هەوڵ هەن كە دەیانەوێت دۆخەكە بشێوێنن، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، پابەندی یەكڕیزی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بن و رێگە بە شێواندنی دۆخەكە نەدەن.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، جێگەی نیگەرانییە ئەگەر هەندێك لایەن هەوڵ بدەن كۆسپ بخەنە بەردەم رێككەوتنەكان و هەوڵدان بۆ پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان مایەی قبوڵكردن نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا