قوباد تاڵەبانی: دڵخۆش نیم بەم دۆخە سیاسیەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازی كرد لە ئۆلیڤییە دیكۆتینێ كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا دوا پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و پرسی پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق تاوتوێ كران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ 6 ی حوزەیرانی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، دڵخۆش نیم بەم دۆخەی ئێستای هەرێم و پێویست بوو پەیوەندییەكانی نێوان لایەنەكان باشتر بوایە، بەتایبەت ئەمڕۆ لەهەموو كات زیاتر كورد پێویستیی بە یەكدەنگی و رێكخستنەوەی نێوماڵی خۆی هەیە، چوونكە تەحەداكانی بەردەم كوردستان ئێستا گەورەتر و زەقترن.

ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا كات لەبەردەستدا ماوە بۆ ئەوەی بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییەكان، لایەنەكان بگەن بە رێككەوتن و یەكدەنگی بەشێوازێك كە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بگونجێت.

سەبارەت بە پێگەی هەرێم لە بەغدا و پەیوەندییەكانی نیوان هەرێم و بەغداش، جێگری سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی لە بەغداد دەگوزەرێت رەنگدانەوەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە، بۆیە پێویستە بەرلە هەر شتێك ناوماڵی خۆمان رێكبخەین، ئەوكات دەتوانین لە بەغداد بەهێزتر و یەكگرتووتر دەركەوین و پێكەوە باشتر بەرگری لە ماف و شایستە دەستورییەكانمان بكەین.

وتیشی، بۆ ئەوەی بتوانین بەم یەكدەنگییە بگەین، دەبێت هەموو لایەكمان پێداچوونەوە بە هەڵوێستەكانماندا بكەینەوە.
لەكۆتاییدا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی كونسوڵی گشتی فەڕەنسای كرد كە پسپۆڕی تایبەت بە چاكسازیی ئابورییان تەرخان كردووە بۆ نووسینگەی جێگری سەرۆكوەزیران تا هاوكار بێت لە جێبەجێكردنی پلانەكانی چاكسازی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا