پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌و ماوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكانه‌كانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە و هەمو ئەوشوێنانە خواردن و خواردەمەنی بەرهەم دەهێنن بۆ شۆردن و پاككردنه‌وه‌ی تانكییه‌كانیان، دیاریكردبو كۆتای هات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، له‌كاتی سه‌ردان و پشكنیی لیژنه‌كان ئه‌و شوێنانه‌ی پابه‌ندنه‌بون ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
وتیشی‌ی، یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، پاراستنی ته‌ندروستی گشتیی و پابه‌ندكردنی شوێنه‌كانه به‌رمه‌ج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌تی ته‌ندروستی، بۆیه به‌هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رما هه‌روه‌ها بۆ رێگریكردن له‌مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌كاتی ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كانیان به‌وردی له شۆردن و خاوێنكردنه‌وه‌ی تانکی سەربانی شوێنه‌كان ده‌پرسنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگه‌له ئه‌و نه‌خۆشییه وه‌رزییانه‌ی به‌هۆی پیسبونی ئاوه‌وه مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌یان لێده‌كرێت، تانكی سه‌ربانی بەشێک لە شوێنەکان ژەنگی کردوە، به‌شۆردن و به‌پاككردنه‌وه خاوێن نابێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه پێویستیان بەگۆڕین هەیە، چونکە و به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ژه‌نگ یه‌كێكه له‌و مادانه‌ی لەش توانای شیكردنه‌وه‌ی نییه، بۆیه له‌ناوگه‌ده و له‌شدا ده‌نیشێت و مرۆڤ توشی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان و شێرپه‌نجه ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو، بۆ شۆردن وخاوێنكردنه‌وه‌ی تانكی سه‌ربانیان، قائیمقامیەتی سلێمانی ماوه‌ی حه‌وت رۆژی بۆ هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنن دیاریكردبو راشیگه‌یاندبو دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی دیاریكراو هەرشوێنێک پابەند نەبوبێت دەستبەجێ دادەخرێت.