نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی چوارشەممە لەناوەڕاستی مەترسییەکانی زیادبوونی ڕێژەی توشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا و زیانگەیاندن بە داواکارییەکانی نەوت لەبەشێک لەئابوورییەکانی جیهان جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزییەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی %0.69 دابەزیوە و یەک بەرمیل بە 66 دۆلار و 8 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بەڕێژەی %0.62 کەمیکرد و لەئێستادا یەک بەرمیل بە 62 دۆلار و 14 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

سەرباری ئەم ناجێگیرییەی نرخی نەوت، بەڵام هێشتا لەلایەن کۆمەڵەی ڤیتۆل، کە گەورەترین کۆمەڵەی بازرگانی نەوتی سەربەخۆیە، پێشبینی گەشبینانە بۆ نرخی نەوت دەکرێت بەجۆرێک پێیوایە لەدوای دەرچوونی جیهان لەقەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داواکاری لەسەر نەوت بەهێزەوە بگەڕێتەوە و لەچارەکی سێیەمی ئەمساڵ نرخەکەی لە 70 بۆ 75 دۆلار بەرزببێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا