سەرۆکی ئێران بۆ ئەمریکا: ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئێران داوا لە هێزەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دەکات بەزوویی ناوچەکە بەجێبهێڵن، دەشڵێت، “خۆمان ناوچەکە دەپارێزین”.

ئەمڕۆ سێشەممە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران پەیامێکی ئاراستەی ڕۆژئاوا کرد و وتی، “هێزەکانی ئێران ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزن و پێویستمان بە مانەوەی هێزە بیانییەکان نییە”.

رەئیسی ستایشی هێزەکانی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند، هێزەکانی ئێران توانایەکی گەورەیان هەیە و لە هەر سوپایەکی ناوچەکە پێشکەوتووترن.

ئەوەشی خستەڕوو، سوپای ئێران پردی ڕێگرییە لەبەردەم تیرۆر و گروپە توندڕەوەکان و بەڕووی ئەو کەسانەدا دەوەستێت کە دژایەتی دەکەن و بەرامبەر هەر مەترسییەکی دەرەکی خۆی پارێزگاری لە سنوورەکانی دەکات.

جەختی لەوەش کردەوە، هێزەکانی ئێران ئاسایشی تەواوی ناوچەکە دەپارێزن، بەڵام مانەوەی بیانییەکان هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە دروستدەکات، بۆیە هیچ پێویستییەک نییە بۆ مانەوەی ئەو هێزانە، داواشی کرد، هێزەکانی ئەمریکا بەزوویی ناوچەکە بەجێبهێڵن، چونکە ئەوە لە بەرژەوەندی خۆیان و ناوچەکەشدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا