بە ئەرکێکی تایبەت ئەمریکا سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە ئەفغانستان

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، نزیکەی سێ هەزار سەربازی ئەمریکی دەچنە ئەفغانستان بەمەبەستی یارمەتیدانی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان لە چۆڵکردنی ئەو وڵاتە.

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی راگەیاند، ئەرکی ئەو هێزانە دابینکردنی ئاسایشە بۆ دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە کاتی چۆڵکردنی ناوچەکە.

روونیشی کردەوە، لەڕێی فڕۆکەی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازی دەچنە فڕۆکەخانەی کابوڵ لە ئەفغانستان و دواتریش هەر ئەو فڕۆکانە بۆ دەرکردنی ئەمریکی و ئەفغانەکان لە ئەفغانستان بەکاردەهێنرێت.

پێشتریش جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت ژمارەی ئەندامانی باڵیۆزخانەکەی لە ئەفغانستان کەمبکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا