پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەقینەوەیەك لە شوێنێكی كار لە ناوچەی پەندیك-ی ئیستەنبووڵ روویدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان پێنج كەس برینداربوون.
تەقینەوەكە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە، 25-6-2023، لە شوێنێكی بەرهەمهێنانی بۆیاخ لە ناوچەی پەندیك، لە گەڕەكی قادر چەخماخ روویدا. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، پێنج كەس بریندارن.
تیمەكانی تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكان چارەسەریان بۆ كرا. ئەوەشی كە پێویست بوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پەندیك.
پۆلیس دەستی بە لیكۆڵینەوە كردووە لەبارەی هۆكاری تەقینەوەكە.