ئێران مامەڵەکردنی بە دۆلار ڕاگرت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی ئێران ئاشکرایکرد، بۆ بەردەوامیدان بە جوڵەی گەشتیاری و بازرگانی لەنێوان عێراق و ئێران، مامەڵەکان لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ گۆڕانکارییان بەسەردا هات.

ئەمڕۆ سێشەممە5ی ئادار، بانکی ناوەندی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد،” بەپشت بەستن بە سیاسەتی دراوی کۆماری ژمارە 14، بڕیار دراوە بە گۆڕانکاری لە مامەڵە داراییەکاندا لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ و تمەنی ئێرانی”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگی ئادارەوە هەر گەشتیارێک گەشت بۆ عێراق بکات، بڕی هەزار یۆرۆی بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی بۆ دابیندەکرێت، هەر گەشتیارێکی عێراقیش سەردانی ئەو وڵاتە بکات دەبێت تەنها یۆرۆ یان تمەنی ئێرانی بەکاربهێنێت و ڕێگەی پێنادرێت مامەڵە بە دۆلارەوە بکات.

ڕوونیکردەوە، لە ئەمڕۆوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەرکەسێک پابەندی نەبێت، بەتۆمەتی سپیکردنەوەی دراو ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا