فەرەنسا: لە جەنگی تیرۆری ئیسلامیداین

پۆڵەتیك پرێس:

دوای دوو رۆژ لە هێرشەكەی سەر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ لە پاریس،
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا جیرالد دارمانان رایگەیاند، لە جەنگی دژی تیرۆری ئیسلامیدان.

دارمانان لە میانەی سەردانێكیدا بۆ پەرستگایەكی یەهودی لە پۆلۆنیە- بانكوری نزیك پاریس بە بۆنەی جەژنی غوفرانی یەهودییەوە بە رۆژنامەوانانی وت: دەمانەوێت بیری فەرەنسییەكانی بخەینەوە لە راستیدا لە پێش رەوشێكی زۆر وردداین، ئێمە لە شەڕی دژی تیرۆری ئیسلامین.

وتیشی: 32 هێرشمان شكستپێهێناوە لە فەرەنسا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو، واتا نزیكەی هەموو مانگێك هەوڵی هێرش هەبووە.

رونیشیكردەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی پاریس داوای زیاتر پاسەوانی هەندێك شوێنی كردووە، وەك بارەگای پێشوی شارلی ئیبدو.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا وتی: یەهودییەكان بە پلەیەكی تایبەت ئامانجی هێرشی ئیسلامییەكانن، بۆیە 774 خاڵ لە قوتابخانە و پەرستگا لە ژێر چاودێری زیاتر لە 7 هەزار پۆلیس و سەربازدان لە جەژنی غوفراندا.

ئاماژەی بەوەشكرد هێرشەكەی هەینی گۆڤاری شارلی ئیبدوی بە ئامانج گرتبوو، كە كاریكاتۆرێكی پێغەمبەری ئیسلامی لە بڵاوكردبووەوە بەپێی لێكۆڵینەوەكان و هێرشبەرەكەش پیاوێكی پاكستانی بووە.

گۆڤاری شارلی ئیبدو بەر لەچوار ساڵ بارەگاكەی گواستەوە بۆ شوێنێكی نهێنی و جارێكی دیكە روبەڕوی هەڕەشە بووەوە لەسەر بڵاوكردنەوەی كاریكاتۆرێك لە 2ی ئەیلول.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا