چین بۆ ئەمریکا: واز لە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە بهێنە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە ئەمریکا کرد وازبێنێت لە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتان بەناوی دیموکراسیەتەوە.

لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، ئێمە چەندین جار هەڵوێستی خۆمان لەبارەی بەناو “لوتکەی دیموکراسی” خستووەتەڕوو، بەڵام ئەمریکا لەژێر دروشمی دیموکراسیەتدا بەشێوەیەکی ئاشکرا هێڵە ئایدۆلۆژییەکان دەبەزێنێت و دەبێتەهۆی دابەشکردنی جیهان.

وتیشی، “جیهانی ئەمڕۆ پێویستی بە دابەشکاری نییە بەناوی دیموکراسیەت و سیاسەتی یەکجەمسەرییەوە، بەڵکو پێویستی بە زیادکردنی هەماهەنگییە لەسەر بنەمای بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بانگەشەکردن بۆ فرەڕەنگی ڕاستەقینە”.

جەختی لەوەش کردەوە، پێویست ناکات ئەمریکا بەبیانووی دیموکراسیەتێکی ساختەوە دەستوەربداتە کاروباری وڵاتانی دیکە، دەبێت دیموکراسیەتی ساختە ڕەتبکرێتەوە و دیموکراسیەتی ڕاستەقینە جێگەی بگرێتەوە.

پێشتریش ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا “لوتکەی دیموکراسی” کە بڕیارە ئەمریکا لە ڕۆژانی 29-30ی ئەم مانگە ئەنجامی بدات، ناوبرد بە شانۆگەرییەکی ناشایستە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا