نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی شەوی رابردووی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و جەخت دەکاتەوە لەوەی کە “کێشە ئەمنییەکان لەرێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن”.

نوێنەرایەتییەکە ئەمڕۆ سێشەممە (16-1-2024) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “ئەو هێرشانەی پێشێلی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن، دەبێت هەرچی زووە لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت، بوەستێندرێت”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “پێویستە نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن نەک هێرش”.

شەوی رابردوو کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو بە چەند مووشەکێکی بالیستی، چەند ناوچەیەکی نزیک لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەئامانجگیران، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە هێرشەکەدا 4 کەس کوژراون و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەختە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا