هاوشێوەی پارتی یەكگرتووش گۆڕانكاری لەپۆستەكانی دهۆك دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
سەباح باپیر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەئەنجوومەنی پاریزگای دهۆك رایگەیاند، پێیان باشە گۆڕانكاری بكەن لەو پۆستانەی ئیدارەی دهۆك لەدەست ئەواندایە.

سەباح باپیر تایبەت بەپۆڵەتیك پرێس راشیگەیاند، گۆڕانكاری زیاتر لەو پۆستانە دەكەن، كە زیاتر لە چوار ساڵە لەلایەن كەسێكەوە بەرێوەدەبرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو پارتی گۆڕانكاری لە شەش پۆستی بەرێوەبەری گشتی‌و 25 سەرۆك شارەوانی گۆڕی، كە ئەو پارتە لەگەڵ یەكگرتوو ئیدارەی دهۆك بەرێوەدەبەن.

ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو لەبارەی ئەو كەسانەی كاندید دەكرێن لەلایەن حیزبەكەیەوە رایگەیاند، ئەوان كەسانی شارەزاو كادری لێهاتوویان هەیە، لەو كەسانە كەسی شیاو كاندید دەكەن بۆ پۆستەكان.

یەكگرتوو خاوەنی سێ‌ كورسی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆكەو دوو بەرێوەبەرایەتی گشتی‌و یەك پۆستی قایمقامی لەپارێزگاكە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا