كازمی فەرماندەیەكی باڵای سەربازی دووردەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی دوورخستنەوەی فەرماندەی پۆلیسی بەسرەی دەركرد.

مستەفا كازمی لەكاردانەوەی كوژرانی چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكانی بەسرە، فەرماندەی پۆلیسی شارەكەی لەپۆستەكەی دوورخستووەتەوە، كە كوژرانی ئەو چالاكوانە كاردانەوەی دروست كردووە.

لەو بارەوە ئەحمەد روكابی راوێژكاری مستەفا كازمی پشتراستیكردەوە، كە سەرۆك وەزیران فەریق رەشید فەلیحی فەرماندەی پۆلیسی بەسرەی دوورخستووەتەوە.

هاوكات دەنگۆ هەبوو، لەجێگەی ئەو لیوا عەباس ناجی دانراوە، بەڵام تائێستا بەفەرمی لەو بارەوە هیچ شتێك رانەگەیەنراوە.

چەند رۆژێكە لەشاری بەسرە خۆپیشاندان دەستیپێكردووەتەوەو بەهۆی خۆپیشاندانەكانیشەوە گرژی دروست بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا