واشنتۆن: بەپێی کردەوەکانی سزای تاڵیبان دەدەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەربڕی.

ئەمریکا ڕایگەیاند، حکومەتی تاڵیبان لەسەر کردەوەکانی دادگایی دەکات، بە تایبەتی ئەگەر ڕێگە نەدات ئەفغانییەکان بە ئازادی وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن، لەهەمان کاتدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتەکەی تاڵیبان دەربڕی.

ئەنتونی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دۆحە گفتۆگۆی کرد سەبارەت بە بارودۆخی ئەفغانستان، وتی”ئێمە تێبینیمان کردووە ئەو لیستەی تاڵیبان دایناوە بۆ پێکهێنانی حکەمەتەکەی، زۆربەی هاوکارو کەسە نزیکەکانی خۆیانن، هیج ژنەک لەخۆ ناگرێت”، ئاماژەی بەوەشدا، هەست بە نیگەرانی دەکەن سەبارەت بە پاڵپشتی تاکەکان و ڕابردوویان بۆ حکەمەتەکە.

وتەبێژەکە ڕوونیشی کردەوە، سزای تاڵیبان دەدەن لەسەر ئەو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن، لە ڕێگەی لێدوانی خۆیانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا