ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی 400 ملیار دینارەکە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مووچەی مانگی ئادار بەبێ کێشە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی خەرجکردنی 400 ملیار دینارەکە ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگە خراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و تەنها بۆ مووچە هاتووە.

 

دەقی روونکردنەوە چوار خاڵییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان:

 

لەسەر ئەو چەواشەکاریانەی تایبەت بە پرسی 400 ملیار دینارەکە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو.

 

1- بڕی ئەو 400 ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ساڵی 2022بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆکارێک دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

2- بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕۆژی 14 ئازار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو ٤٠٠ ملیار دینارەکە تەنها بۆ مووچە هاتووەو بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ کێشە دابەش دەکرێت.

3- جەخت دەکەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج کراوەو خەرج دەکرێت هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە.

4- بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە کە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە گەڵ 400 ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخان کراوەو ئەو کورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە، هەروەکوو چۆن پێشتر کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا