پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، هەڵمەتێکی تەندروستی دژ بە نەخۆشی سورێژە دەستپێدەکات و بۆماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند،” لە سبەینێ یەکشەممەوە14ی نیسان، هەڵمەتێکی تەندروستی دژ بە نەخۆشی سوێژە دەستپێدەکات، ڤاکسین بۆ منداڵانی باخچەی ساوایان و خوێندگە سەرەتاییەکان دابین دەکرێت، کە پارێزگاکانی عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ هەڵمەتەکە دەکات و داوا لە هاوڵاتیانی عێراق دەکەن هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکانی ڤاکسین، کە زیاتر لە حەوت ملیۆن منداڵ دەگرێتەوە.
ڕوونیکردەوە، لە سبەینێ یەکشەممەوە هەڵمەتەکە دەتسپێدەکات و بۆماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، زیاتر لە نۆ هەزار تیمی ڤاکسین بەشداری تێدادەکەن.
جەختیکردەوە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراق و دامەزاروە تەندروستییە جیهانییەکانەوە هەموو ڤاکسینەکان باوەڕپێکراوە و سەلامەتە.