یەکەم ڕێککەوتنی درێژخایەن لە بواری کارەبادا لەنێوان ئێران و عێراقدا واژۆکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی ئەکبەر محرابیان وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی یەکەم ڕێککەوتنی درێژخایەنی لەگەڵ عێراق واژۆ کردووە لەبواری کارەبادا.

عەلی ئەکبەر محرابیان بۆ میدیای وڵاتەکەی ئاشکرای کرد، ئێران هێزی یەکەمە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا لەڕووی بەرهەمهێنانی کارەباوە.

وتیشی، ئەنجامدانی چەند ڕێککەوتنێکی درێژخایەن لەبواری کارەبادا بە گرنگترین میحوەرە دیپلۆماسییەکانی حکومەتی ئێستای ئێران دادەنرێت.

باسی لەوەش کرد، توانای ئێران لەم بوارەدا تەنها لە وێستگەکانی کارەبادا کورتنابێتەوە، بەڵکو وردە وردە خەریکە شوێنی خۆی دەکاتەوە لەناو وڵاتانی جیهاندا بەهۆی ئەو گەشەسەندنە زانستییەی بەخۆیەوە بینیویەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا