هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

دەستەی كەشناسی هەرێم پێشبینیكردووە، كەشوهەوا بۆ رۆژی هەینی هەوربێت و پلەكانی گەرما كەمێك روو لە بەرزبوونەوە دەكەن، بۆ رۆژی شەممەش كەشوهەوا هەور و نمەباران دەبێت و لە هەندێك كات هەورە بروسكە روودەدات.

بۆ رۆژی یەكشەممەش، شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و لەچەند كاتێكدا بەخوڕ باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزن، باران بارینەكە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەش بەردەوامیان دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر دابەزین تۆمار دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا