کەشوهەوای ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەگەر بارانبارین لە هەندێک ناوچە هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 17ـی تشرینی دووەم، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بونی تەمێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی لە هەندێک ناوچە , لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەراستی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

هەروەها راشیگەیاند، رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت . پاشان کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

دەستەی کەشناسی هەرێم، سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت , لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانی تەمێکی کەم دەبێت , لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لەناوچە جیاجیاکان بە تایبەت لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری هەرێم و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 19 پلەى سیلیزى

لەگەڵ ئەوەشدا، دەستەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە:

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا