پۆڵه‌تیك پرێس:
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان دڵنیاییدا له‌وه‌ی سه‌ردانی عێراق ده‌كات، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ چواره‌شممه پاپای ڤاتیكان ڕایگه‌یاند، وه‌ك پێشتر بڕیاری لێدراوه ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی عێراق ده‌كات سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشه موشه‌كیه‌ی ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ئه‌نبار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10 موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین عیسای ئه‌مریكا له ئه‌نبار كرا، تا ئێستاش زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراوه.
ڕۆژی هه‌ینی بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی عێراق ده‌كات، بڕیار له‌و سه‌ردانه‌یدا پاپا فرانسیس جگه له به‌رپرسانی باڵای عێراق، چاوی به عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بكه‌وێت.