بەتۆمەتی بڕینەوەی زیاتر لە 100درەخت تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی بڕینەوەی زیاتر لە 100 درەخت دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بنکەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی بڕینەوەی درەخت دەستگیکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس زانیارییان پێگەیشت دەربارەی تۆمەتبارێک کە زیاتر لە 100 درەختی لە سنوری قەزاری سەیدسادق بڕیوەتەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و ڕوونیان کردەوە بەشێک لەو درەختانەی بڕیویەتیەوە تەمەنیان سەرو 20 ساڵ بووە.

جەختیشی کردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ر، س، ع)، لەدایكبووی 1995 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 42 لەیاسای ژینگه‌ دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا