بنکەی سەربازی عەین ئەسەد موشەک باران دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێكی دیكه‌ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە خۆرئاوای عێراق بە موشەکی جۆری کاتیۆشا بەئامانج گیرا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دوانیوەڕی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی 7ی 2021، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد، لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی عێراق موشەکەکان لە قەزای هیتی پارێزگای ئەنبارەوە ئاراستە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراون.

هاوكات ئەوەشخراوەتەوە ڕوو، كە مووشه‌كه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌وروبه‌ری بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌، هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه‌.

هێرشەكانی سەربنكەی سەربازی عەین ئەسەد له‌ كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ئەمەریكا هێزەكانی حەشدی شەعبی لەعێراق كردە ئامانج و به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبیش هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وهی هێرشەكەیان له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا