ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئادار، بڕیارە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوو تەوەر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات.

تەوەری یەکەم، دروستکردنی لیژنەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانە، بەپێی بەندی یەک لە بڕکەی یەکەمی ماددەی پێنجەم لە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ڕاپرسی و هەڵبژاردن.

تەوەری دووەم، بریتییە لە سوێندخواردنی ئەم ئەندامانەی خوارەوە، کە پاڵێوراون بۆ شوێنی ئەو کەسانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە لەهەمان لیست، بەپێی ماددەی 27ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

1- (حسێن عوسمان شەریف عمر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (شێركۆ جودەت موستەفا)
2- (ئیسلام سعدی علی مامەك)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئەبوبەكر عمر عبدالله)
3- (عبدالله حەسەن حمد حەسەن)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئیسماعیل علی تەها)
4- (لیلی علی عبدالعزیز محمد)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (سەرچنار ئەحمد محمود)
5- (بیروان فقی ئیسماعیل باسو)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هلز ئەحمد محمد حسن)
6- (دلێر عبدالخالق حاجی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (علی حمەصالح تەها)
7- (مهدی علی عبدالله رەحیم)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كازم فاروق نامق)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا