پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکانی مانگی شوباتی ڕابردوو بەرزبۆتەوە.
سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕوونیکردەوە، گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکانی مانگی شوباتی ڕابردوو بەرزبۆتەوە بۆ 45 هەزار و 986 کەس.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێوان ئەو ژمارەیەی قوربانیاندا چوار هەزار و 267 هاوڵاتی سوری تێدایە.
لەکاتێکدا، لەمانگی شوباتی ڕابردوو چەندین بوومەلەرزەی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی تورکیا و سوریای گرتەوە، کە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدان ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان.