لە فڕۆكەخانەو دەروازەكانی هەرێم مامەڵەكردن دەبێت بە دینار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی گومركی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، لە سەرجەم دەروازە و فڕۆكەخانەكان مامەڵەكردن بە دیناری عێراقی دەبێت.

رۆژی سێشەممە، 31-10-2023، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێشتر دەریكردووە، بڕیارە لە سبەی چوارشەممەوە، سەرجەم مامەڵەكردنەكان لە دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان بە دیناری عێراقی دەبێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان وتی: لەماوەی رابردوودا لە بەشێك لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە بری دۆلار، دینار بەكارهاتووە، بەڵام هەندێك دەروازەمان مابوو، ئەوانیش سبەی مامەڵەكردن تێیاندا دەكرێتە دینار.

لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە دەروازەكان و فڕۆكەخانەكان، ساماڵ عەبدولڕەحمان دەڵێت، بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندیی عێراقە، كە هەر دۆلارێك بە 1320 دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا