یۆنان: بۆ روبەڕوبوونەوە لەگەڵ توركیا ئامادەین

پۆڵەتیك پڕێس:

لە پەرەسەندنێكی نوێی شەڕی راگەیاندنی نێوانی توركیا و ئەنقەرەدا، ئەدۆنیس جۆرجیادیس وەزیری گەشەی یۆنان وتی: وڵاتەكەم گومانی نییە لە چوونە ناو روبەڕوبوونەوە لەگەڵ توركیا و سەرۆكی توركیا لە نێو خەیاڵدا دەژیت.

جۆرجیادیس ئەمڕۆ یەك شەممە بە میدیاكانی یۆنانی وت: ئەردۆغان لە خەیاڵدا دەژیت، هەوڵ دەدات ئیمپەراتۆریەتی عوسمانی زیندووبكاتەوە.

وتیشی: یۆنان توانای هەیە، پێش بە فراوانخوازییەكانی ئەردۆغان بگرێت، ئەسینا رێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ ئامادەبوون بۆ روبەڕوبونەوە لەگەڵ ئەنقەرە، لە توركیا ناترسین.

هاوكات جان ئێف لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ یەك شەممە بە ئێزگەی فڕانس ئەنتەر-ی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆبوونەوەیەكی تایبەت بكات بە توركیا و پەرەسەندنەكانی دەریای ناوەڕاست بەتایبەت لێكۆڵینەوە لە سزاسەپاندن بە سەر ئەنقەرەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا