گۆڕان و یەکێتی بۆ گۆڕانکاری پۆستە ئیدارییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆدەبنەوە

پۆلەتیک پرێس_

ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، گۆڕان و یەکێتی دوو ڕێکەوتن لەنێوانیان هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکان، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ ئاڵوگۆڕی ئەو پۆستانە کۆدەبنەوە .

نزار محمود، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئین عێراقی ڕاگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی دوو ڕێکەوتنیان هەیە بۆ پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە، بەگوێرەی ئەوڕێککەوتنانە بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵەبجە پۆستی ( جێگری پارێزگار- قایمقامیەتی مەرکەز- بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە) بەر دەکەوێت ئەمە بەگوێرەی ڕێکەوتنەکەی سلێمانی .

وتیشی، “بەگوێرەی ڕێککەوتنی هەڵەبجە کە لە نێوان هەموو لایەنەکان ئەنجامدراوە بزووتنەوەی گۆڕان ( 3 بەڕێوەبەری گشتی- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا- 5ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا) بەردەکەوێت، بەڵام تائێستا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە تەنها بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە لای گۆڕانە”.

ڕونیشیکردەوە، ” لایەنی یەکێتی لەم کۆبونەوانەی دوایدا کە لە نێوان یەکێتی و گۆڕان ئەنجامدران، یەکێتی بەڵێنی جێبەجێ کردنیان داوە ولیژنەیەکیش دەست بەکارە بۆ پێدانی ئەو پۆستانە بەهەندێک ئاڵوگۆڕەوە، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبونەوەی تر ئەنجام بدرێت بۆهەمان مەبەست”.

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، “جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە بۆ ئەو پۆستانەشە کە له پارێزگای (سێمانی- ئیدارەی گەرمیان- ڕاپەڕین ) ە کە بەر گۆڕان کەوتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا