ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناڕازیبوونی خۆی لە تێستی كارەبا دەربڕی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتی، سەرۆكی فراكسیۆنەكان، لیژنەی پیشەسازی و وزە، نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كارەبا و بەڕێوەبەرەكانی كۆنترۆڵی كارەبای (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین) ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری تێستی كارەبا دەربڕی، كە بڕیارە سبەینێ ئەنجام بدرێت.

وتیشی، بە نوسراوی ڕەسمی لایەنی بەرپرسیان ئاگاداركردۆتەوە كە ئێستا كاتی گونجاو نییە بۆ تێستی كارەبا، چونكە كەشوهەوا گونجاو نییە‌و ناكرێ بڕی كارەبای بەكارهێنراوی ئێستا بكرێت بە پێوەر، چونكە بڕی بەكارهێنانی كارەبا لەم كاتەدا زۆر كەمە

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا