هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە بەجۆرێک، لەماوەی هەفتەی رابردوودا عێراق رۆژانە 182 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

لەڕاپۆرتێکیدا ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، تێکڕای نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لەکۆی هەشت وڵات گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 588 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەر رۆژێک و بەبەراورد بەهەفتەی پێشووتر391 هەزار بەرمیل نەوت زیادیكردووە.

ئەوەش هاتووە، ئەمریکا رۆژانە 82 هەزار بەرمیل نەوتی لەعێراقەوە هاوردە کردووە و ئەم رێژەیەش بەبەراورد بە هەفتەی پێش خۆی کەمیکردووە کاتێک تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 145 هەزار بەرمیل نەوت بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا زۆرترین نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لە کەنەداوە بووە بە تێکڕای 3.228 ملیۆن بەرمیل، مەکسیک لە پلەی دووەمدایە بە 634 هەزار بەرمیل، دوای ئەو بەرازیل دێت بە تێکرای 627 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، دوای ئەوان سعودیە دێت بە 351 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا