هەپەگە:ئاماری چالاكییەكانی لەچیای مەتینا بڵاو دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری چالاكی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دژی سوپای تورکیا لە چیای مەتینا بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكە لە یەك رۆژدا پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلا دژی سوپای تورکیا لە هەرێمی مەتینا و ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەكات، لەڕۆژی 27ی حوزەیران گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکیان ئەنجامداوەو لەچوارچێوەی چالاكییەكانیاندا پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

هاوكات ئەوەش هاتووە، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا توركیا لەڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە گردی بەربزنانی گۆڕەپانی گۆشینی خواکورک، گۆڕەپانی کارکەری هەرێمی زاپ، گۆڕەپانی وەرخاڵێی هەرێمی ئاڤاشین و گۆڕەپانی پیتی تی هەرێمی زاپیان بۆردومانكردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی هەپەگە، لەڕۆژی 28ی حوزەیران زەویەکانی گوندی کێستە، هرورێ و بریفکای هەرێمی مەتینا بە ئۆبۆس لەلایەن بارەگاکانی سنورەوە تۆپبارانکراون.

ئاماژەی بەوەشكراوە، هێزەكانی هەپەگە لەو هێرشانەی توركیاداهیچ زیانێكیان پێنەگەیشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا