وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا گەشتێك بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدات و سەردانی سێ وڵاتی ناوچەكە بكات.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، لۆید ئۆستن گەشتێك بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات و سەردانی وڵاتانی ئیسرائیل، میسر و ئوردن دەكات.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، سەردانی وەزیرەكەیان لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئەمریكایە، لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بەمەبەستی زیاتركردنی پێكەوەكاركردن و فراوانكردنی هەماهەنگییەكانیان لە بوارە جیاجیاكاندا.

گەشتەكەی ئۆستن لە رۆژی یەكشەممە، 5ی ئەم مانگە لە ئوردونەوە دەستپێدەكات، پاشان سەردانی میسر دەكات، لەدوایین وێستگەشی دا، رۆژی پێنجشەممە سەردانی ئیسرائیل دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا