حكومەتی هەرێم وەڵامی بەغدا دەداتەوە

ئەم بابەتە 77 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “بەزوترین كات وەڵامی بەغدا دەدەینەوە لەبارەی رادەستكردنی داهاتی نەوتی هەرێم”.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دوێنێ بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی بەندەکانی پرۆژە بودجەی گشتی 2021ی عێراق، وەزارەتی نەوت تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێکی نەوتی هەرێمی ڕادەستنەکراوە، هاوكات حکومەت تانەی لەچەند ماددەیەکی پڕۆژە بودجە داوە.

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەمیانی لێدوانێكدا بۆ میدیاكان وتی: “بەهۆی قسەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی ڕاستنەکردنی داهاتی نەوتی هەرێمەوە، بەم نزیکانە وەڵامی وەزارەتەکە دەدەینەوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی تایبەت بە بودجە لەنێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و هەرێم ئەنجامدراوە، هەرێم پابەندکراوە بە رادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نیوەی داهاتی خاڵە سنوریەكان بەبەغدا لەبەرامبەر پێدانی بەشەپشكی هەرێم.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک