ژمارەیەک لە گیراوانی بادینان ئازاددەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشدار حەسەن، پارێزەری گیراوانی بادینان ڕایگەیاند، ڕۆژی 16ی مانگی داهاتوو هەریەکە لە ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری و شڤان سعید و هاریوان عیسا ئازاددەکرێن.

بەشدار حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ تیمی پارێزەران سەردانی بەشی یاسایی چاکسازی گەورانی هەولێرمان کرد بۆ بینینی چەند سزادراوێک و هەروەها بەدواداچون لەسەر ئازاد کردنی لە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان هەریەک لە ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری و شڤان سعید و هاریوان عیسا.

ئاشکراشی کرد، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی دڵنیایی پێداین و پێی ڕاگەیاندین کە هەرچواریان هيچ کێشەیان نییە و رۆژی 16ی مانگی ئادار ئازاد دەکرێن بێ گیروگرفت .

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو پارێزەرە، بڕیارە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی ئازادبکرێت.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا