لە دهۆک خۆپشاندان دژی حکومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، لەدژی نەناردنی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، هەزاران خۆپشاندەر رژانە سەرشەقامەکان و داوا دەکەن بەغدا ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

دژی نەناردنی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، بەشێکە لە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک گردبوونەوە و داوا دەکەن عێراق بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت. خۆپشاندانەکە لەلایەن سەندیکا و رێکخراوەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە رێکخراوە.

دوێنێ دووشەممە، وەفدی دانوستانکاری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەندین جار دووپاتیان کردەوە کە حکوومەتی عێراق سیاسەتی برسیکردن و بڕینی قوتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکات. و ئەو پارەیەی کە بڕیارە حکومەتی ناوەندی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بنێرێت کە بڕەکەی 500 ملیار دینارە، بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا