پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر لە پارێزگای مەلەتی باکووری کوردستان ڕوویدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی شوبات، سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا-ئافاد ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:04 خولەک بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر شارۆچکەی یەشیلیورتی سەر بە پارێزگای مەلەتی لە قوڵایی 6.96 کیلۆمەتر هەژاند.
ئاماژەی بەوەکرد پارێزگاکانی مەرەش و سەمسووری باکووری کوردستان هەستیان بە بوومەلەرزە کردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک لەو بیانایانەی لە بوومەلەرزەکانی ماوەی ڕابردوودا زیانیان بەرکەوتبوو، ڕووخان.
لەماوەی ڕابردوودا و بەدیاریکراوی لە ڕۆژی شەشی مانگی شوباتەوە چەندین بوومەلەرزەی وێرانکەر بە گۆڕی جیاواز لە ناوچەکانی باکووری کوردستان ڕوویداوە و زیانێکی زۆری لێکەوتۆتەوە.