خڵوسی ئاکار: هێزەکانمان لە باکوری عێراق تەنها پەکەکە دەکەنە ئامانج ئەگینا کوردەکانی ئەو وڵاتە برامانن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، “هێزەکانی وڵاتەکەی لە باکوری کوردستان ئەندامانی پارتی کرێکاران دەکەنەئامانج، ئەگینا کوردەکانی ئەو وڵاتە برامانن”.

خڵوسی ئاکار بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند، “سوپای تورکیا تاکە سوپا بوو کە ڕاستەوخۆ ڕوبەڕوی ڕێکخراوی داعش بووەوە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا”.

وتیشی، “ئامانجی هێزە چەکدارەکانمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سنوورەکانمان و ئاسایشی هاووڵاتیانمانە لە هێرشی تیرۆرستی”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەڕێی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە سوریا چوار هەزار و 500 چەکداری داعشمان لەناوبردووە، بەڵام بەداخەوە لە ڕوبەڕوبوونەوەی پەکەکە هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا ئەو هەماهەنگییەیان لەگەڵمان نەبوو”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا