سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەبارەی بارودۆخی سیاسی وڵات كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەیاننامەیەكدا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، میوانداری هەریەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە و كۆبوونەوەیەكیان لەبارەی دوایین گۆڕانكارییەكانی دۆخی عێراق ئەنجامدا.

بەگوێرەی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و كاریگەرییەكانی لەسەر واقعی ئابووری و خزمەتگوزاری وڵات كرا.

وەك ئاماژەشی پێدا، هەرسێ سەرۆاكیەتییەكە لەسەر ئەوە رێككەوتن، كە داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەكان بكرێت، پەنا بۆ یەكگرتوویی و یەكڕیزی ببرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر لە شەوی رابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دۆخێكی تایبەتی سیاسی هاتووەتە ئاراوە و ئەمڕۆش لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی دوایین گۆڕانكارییەكان كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا