وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە تورکیا دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تایبەت بە ڕەوشى خوێندن و ماوەى مانەوەى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى هەرێمى کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن، چەند بڕیارێکى دەرکرد.

ئەمرۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2023/2/21) بە نوسراوى ژمارە (3423) کە بە ئیمزاى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، سەبارەت بە ڕودانى کارەساتى سروشتى (بومەلەرزە) لە وڵاتى تورکیا، لەبەر رۆشنایى بریارى ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى ئەم وڵاتە کە بەشێک لە خوێندنى وەرزى بەهارەى بۆ ساڵى ئەکادیمى (2022-2023) کردوە بە ئۆنڵاین.

 

دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا:

ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن کردوە لە زانکۆکانى وڵاتى تورکیا ماوەى خوێندنیان بە ئۆنڵاین لە نێوان ڕێکەوتى (2023/2/6) تاکو (2023/4/1) بە ماوەى مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن نەکردوە، ئەگەر لە زانکۆکەیان خوێندن بوە بە ئۆنڵاین دەبێت خوێندنەکەیان دوا بخەن بۆ سیمستەرى داهاتوو.

هەر زانکۆیەک بەدەر لەو بڕیارەى ئەنجومەنى ناوبراو هەر سیستمێکى تر (دواخستن بۆ سیمستەرى داهاتو) پیادە بکات، بەپێى ناوەرۆکى بڕیارى زانکۆکان مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.

بەڵام سەبارەت بە بەشە پزیشکییەکان ئەو بەشانەى کە لایەنى پراکتیکیان هەیە تاکو ئێستا ئەنجومەنى ناوبراو هیچ بڕیارێکى دەرنەکردوە، لەکاتى دەرکردنى هەر بڕیارێک وەزارەتەکەمان پەیوەست دەبێت بە لەبەر چاوگرتنى پاراستن و تەندروستى قوتابى و خوێندکارەکانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا.

هەر بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى تورکیا (YOK) دەربچێت لە داهاتودا سەبارەت بەم بابەتە ئێمە مامەڵەى لەگەڵ دەکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا