راگەیەندراوێك لە فەرماندەیی هێزەكانی 70 ەوە سەبارەت بەشەهید و برینداربوونی ژمارەیەك پێشمەرگە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی هێزەكانی 70 راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە سەبارەت بە برینداربوونی فەرماندە ئاكام عومەر و شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێكی رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستان و پاشماوەكانی داعش.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ19_10_2022 هێزێكی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لە دژی تیرۆریستانی داعش لە سنوری ناحیەی زینانە، بۆمبی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەكانی هێزەكەدا تەقیەوەو لە ئەنجام دا ئەفسەرێك بە ناوی ملازمی یەكەم (زوهێر فایەق)شەهید بوو ،هەروەها فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ (ئاكام عومەر ) و چەند پێشمەرگەی تر بریندار بوون كە ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشكیدان.

فەرماندەیی هێزەكانی 70 ئاماژەی بەوەشكردووە، لە داهاتودا روونكردنەوەی زیاتر رادەگەیەنین.

ئەمڕۆ چوار شەممە 19-10-2022، لەكاتی راپەڕاندنی ئەركی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیكردنی ئۆپراسیۆنێك لە سنووری تاوێر كەوە لە ناوچەی پەڵكانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش چەند بۆمب و مینێكی چێنراو بە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستاندا تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە سەختی برینداربووەو ملازم زوهێر محەمەد شەهید دەبێت و 7 پێشمەرگەی تری هێزی كۆماندوۆی كوردستان برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا