رۆیتەرز: پارتى کێشە بۆ پرۆژەکانى سەرۆک وەزیرانى عێراق دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتى دیموکراتى کوردستان ڕێگری دەكات لە پەسەندكردنی هەر یاسایەك یان چاكسازییەك كە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە  پێشنیازكرا بێت و تا ئەوکاتەی کە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر ناكرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە لەسەر زاری راوێژکارێکی سودانی و دوو نوێنەری كورد لە پەرلەمانی عێراق کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت  بڵاویكردەوە، پارتی هەنگاو دەنێت بۆ ڕێگریكردن لە پەسەندكردنی هەر یاسایەك یان چاكسازییەك كە لەلایەن حكومەتی سودانەوە بخرێتەڕوو، تاوەكو كێشە سیاسییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر نەكرێت، لەو كێشانەش پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی وڵات و دابەشكردنی سەرچاوە سروشتییەكان لە نێوان هەرێم و ناوەند و  یاسای نەوت و گاز.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، دووشەممەی ڕابردوو شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و كۆمەڵێك یاسایان تاوتوێ كردووە، هەروەها دوای كۆبوونەوەكە، سودانی ڕێنمایی تیمی یاسایی كردوە بەدوای ڕێگەیەكدا بگەڕێن بۆ ناردنی پارەی مووچە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ سەرپێچی فەرمانەكانی دادگای باڵای فیدراڵی كە پێشتر ڕایگەیاندبوو، كە ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەولێر نایاساییە و پێشێلكردنی یاسای بودجەی گشتییە.

ئاژانسەکە ڕوونیکردەوە کە سودانی لەڕێگەی پڕۆسەی ڕێكەوتنی سیاسییەوە پۆستی سەرۆكوەزیرانی وەرگرتووە هەروەها لەلایەن پارتییەوە كە خاوەنی ٣١ كورسی پەرلەمانییە پشتگیری لێ كراوە، بەمەش بەردەوامبوونی ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بەم شێوەیەی ئێستا بەبێ چارەسەر لە داهاتوو دەبێتە هۆی كشانەوەی پشتگیری پارتى لە حكومەتی سودانی، ئەمەش ڕێگری دەكات لە تێپەڕاندنی چاكسازی و بڕیارەكانی لە ڕێگەی پەرلەمانی عێراقەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا