ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا ٤٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا گەیشتە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس و تا ئێستاش بە هەزاران کەسی دیکە ماون لەژێر داروپەروودی بینا ڕووخاوەکاندان.
بەرپرسانی فریاگوزاری تورکیا رایانگەیاند، زیاتر لە ٣٨ هەزار کەس لە تورکیا و نزیکەی شەش هەزار کەس لە سوریا بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە گیانیان لە دەستداوە.

لەمرۆدا، گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ لە دوا ٢٦١ کاتژمێر لە روودانی بوومەلەرزەکە لە پارێزگای هاتای تورکیا لە ژێر دارووپەردووی خانووەیەکی رووخاودا رزگارکران و لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

شەوی ڕابردووش دەستەی کارەساتە لە ناکاوەکانی تورکیا “ئاڤاد” بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر شاری هەتای لە باشوری ئەو وڵاتە هەژاند و لە وڵاتانی سوریا و لوبنانیش هەستی پێکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا