پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی لە عێراق چوار حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای کۆلێرا تۆمارکرا و کۆی گشتی حاڵەتەکان گەیشتە 19 حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، چوار حاڵەتی نوێی کۆلێرا تۆمارکراوە کە سیانیان لە کەرکوکە و دانەیەکیشیان لە دیالە.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا لە عێراق 19 حاڵەتی توشبوون بە پەتای کۆلێرا تۆمارکراوە.
لەبارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە تای خوێنبەربوونیش ئاشکرایکرد، “ژمارەی توشبووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتووەتە 208 حاڵەت و لەنێویشیاندا 35 توشبوو گیانیان لەدەستداوە”.