سەرۆكی هەرێم بەشداری لە پرسەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر بەشداریی لە پرسەی قوربانییانی بوومەلەرزەكەدا كرد كە لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سووریا قوربانی لێكەوتەوە.

رۆژی یەكشەممە 12_2_2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی كونسوڵخانەی توركیای لە شاری هەولێر كرد و پەیامی هاوخەمی خۆی لە تۆماری پرسەی تایبەتی كونسوڵخانەدا نووسی.

لە راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: نێچیرڤان بارزانی بە ناوی خۆی و هەرێمی كوردستانەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی و هاوسۆزیی قووڵی پێشكەش بە گەل و حكومەت و سەركردایەتیی توركیا كرد، بۆ ئەو كارەساتە ناخهەژێنەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر، 10 پارێزگای توركیا و چەند شارێكی سووریای گرتەوە.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ تەواوی مرۆڤایەتی، بە دڵ و دەروونێكی خەمناكەوە، بیر و دڵمان لای گەلی توركیا و خێزان و كەسوكاری ئەو هەزاران قوربانییەیە كە هەرگیز وێنە دڵتەزێنەكانیان و دیمەنی رووخان و وێرانبوونی شار و ئاوەدانییەكان لە بیر ناچنەوە و ناخ و دەروونی مرۆڤ دەهەژێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا