پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە هەندێک لە میوەکان دەتوانرێت پشتیان پێببەسترێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەو.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ڕۆژنامەی Asia Pacific Journal of Clinical Nutrition، بڵاوکراوەتەوە ڕوونیدەکاتەوە میوەکانی گێلاس و کیوی سوودێکی زۆریان بۆ خەوێکی ئارام هەیە و هەروەها وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکانی خەو بەکاردەهێنرێن.
توێژینەوەکە ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە گێلاس و کیوی ڕێژەیەکی زۆر پێکهاتە پزیشکییەکانیان تێدایە وەک ماددەی سیرۆتۆنین و دژەئۆکسانەکان ئەوەش سوودێکی زۆری بۆ خەو چارەسەرکردنی کێشەکانی هەیە.