پۆڵەتیک پرێس
بەگشتی بەشێکی زۆری خەڵک دوای خواردنی چەور و قورس هەست بەتامێکی ناخۆش یان ترشیەک لە بەشی خوارەوەی سنگیان دەکەن دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و بێزارکردنیان، ئەمەش بەهۆی هەندێک خواردنەوەیە کە ترشەڵۆکی گەدە دروست دەکەن.
ئەم خواردنانە ترشەڵۆکی گەدە دروست دەکەن:
-شوکولاتە
سێ هۆکار هەن وادەکەن شوکولاتە هەڵبژاردەیەکی خراپ بێت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی گەدەیان هەیە ئەوانیش، مادەی کافاین و چالاککەرەوەکانی تێدایە دەبنە هۆی گەڕانەوەی خواردن، ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە بۆ گەدە قورسە دەبێتە هۆی دروستبوونی ترشەڵۆک، ڕێژەیەکی زۆر کاکاوی تێدایە بەپرسە لە دروستبونی ترشەڵۆک.
-سۆدە
سۆدە و خواردنەوە گازیەکان بەرپرسن لە دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە.
-کافاین
ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێک قاوە یان چا هیچ کێشە دروست ناکات، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەیاندا دەبنە هۆی دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە.
-خواردنە تونەکان
زیادەڕەویکردن لە خوارادنە تون و بەهاراتەکاندا زیان بە تەندروستی دەگەیەنن و دەبنە هۆی ترشەڵۆک.
-میوە مزرەمەنیەکان
خواردنی میوە مزرەمەنیەکان بە گەدەی بەتاڵ وەک، پڕتەقاڵ، لیمۆ، تەماتە و توو دەبنە هۆی ترشەڵۆک و سووتانی گەدە، بۆیە پێویستە بە گەدەی بەتاڵ نەخورێن.