هاتوچۆی سلێمانى سێ رۆژ دەوامی خۆی ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ئاگادارییەک ئاڕاستەى سەرجەم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت،بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی بەڕێز دەکات کە لەم سێ ڕۆژەدا کاروبارە ئیدارەییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگیرێت.
لە ئاگادارییەکەى هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، بەهۆی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی ڕوویداوە وە زیانە ماددی و جەستەییەکانی ئەو بومەلەرزەیەی کە لە تورکیا و سوریا روویانداوە وە بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان لە ناو هەرێمی کوردستاندا. حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پشوویەکی فەرمی بۆ ماوەی (٣) سێ ڕۆژ کە دەکاتە (٧/٨/٩ ی ٢ ی ٢٠٢٣) لەم چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی بەڕێز دەکات کە لەم سێ ڕۆژەدا کاروبارە ئیدارەییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگیرێت.
دەشڵێت، هیچ جۆرە مامەڵەیەک ڕایی ناکرێت جگە لە ئێشکگران وە تیمەکانی هاتووچۆمان بە ئەفسەران و کارمەندانەوە لەسەر شەقامەکان و بازگەکان هەروەها لەگەڵ سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی ئێشکگر لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لەگەڵ هۆبەو بەشەکانی.
هاتووچۆی سلێمانى باسی لەوە کردوە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی عمیدی مافناس (عمر نامق حسن) سەرجەم ئەفسەران و ڕێپێدراوان و کارمەندانی هاتووچۆ لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و سەرجەمیان ئاگادارکراونەتەوە لەکاتی پێویستدا بەزووترین کات پەیوەندی بە شوێنی کارەکانیانەوە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا