مانگی ئایار كارەبای هەرێم دەدرێت بەكەرتی تایبەت

پۆڵەتیك پرێس:
كارەكان بۆ گواستنەوەی كارەبا لە كەرتی گشتییەوە بۆ كەرتی تایبەت بەردەوامەو ئەگەری هەیە مانگی ئایاری ئەمساڵ كارەبای هەرێمی كوردستان بدرێتە كەرتی تایبەت.

لەو بارەوە ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت لەسەر بنەمای كەمترین خەرجی دەدرێتە ئەو كەرتە و زۆرترین خزمەگزاریش پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت.

لەبارەی زیادكردنی نرخی كارەباش لەسەر هاووڵاتییان وتەبێژی وەزارەتی كارەبا باسی لەوەكرد، نرخی كارەبا پەیوەندی بەكەرتی تایبەتەوە نییەو وەزارەتی كارەبا خۆی نرخەكە دیاریدەكات‌و لەسەر هاووڵاتیان وەك پێشوو دەبێت.

ئەو جەختی لەوەشكردەوە، ئامانجیان ئەوەیە خەرجی بەرهەمهێنانی كارەبا بەكەمتر لەسەر حكومەت بكەوێت بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەن.

سەبارەت بە وادەی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا ئاشكرایكرد، كارەكانی وەزارەتی كارەبا بەردەوامەو كۆمەڵێك (پڕۆپۆزەڵ) گەڕاونەتەوە وەزارەت دەیانەوێت زۆرترین لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەن و بۆ ئەوەی سوودی بۆ هاوبەشانی كارەبا و حكومەت هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا