پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئه‌منيى عيراق به سه‌رۆكايه‌تيى عه‌بدولئه‌مير ره‌شيد ياروڵڵا سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى عێراق كرد.
لە دیدارەکەدا شانده‌كه‌ی عێراق دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌يان به‌شێكه له به‌رنامه‌ى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى سوپا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ئاماده‌ييان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كردن و دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌يان په‌يامێكى به‌هێزى پشتگيرى و هاوكارييه و هيواى خواست به چاوى هاوبه‌ش و وه‌ك به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراقى سه‌يرى پێشمه‌رگه بكرێت كه بۆ هه‌مان ئامانج كار ده‌كه‌ن، ئه‌ويش پاراستنى وڵات و ئارامى و سه‌قامگيرييه.
هاوکات، هه‌ڕه‌شه و جموجوڵه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه جوگرافيايه‌كى سه‌ختیان هه‌يه و له ناوچه‌كانى سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و سوودوه‌رگرتن له پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه بۆ بنه‌بڕكردنى يه‌كجاره‌كي داعش.